به ڤیدیۆ...ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید له سه‌رتاشین نایابه
سه‌ری چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی سفر كردووه

مارسێلۆ، به‌رگریكاری باڵی چه‌پی یانه‌ی ریال مه‌درید به سه‌رتاشه‌كه‌ی نێو یانه مه‌دریدییه‌كه ناسراوه، دوایینجاریش سه‌ری كاسێمێرۆی سفر كرد.
دوای بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ، كاسێمیرۆ رۆشته ژووری جلگۆڕین و دواتر به سه‌ری سفره‌وه هاته به‌رده‌م میدیاكان و گوتی: سووپاسی مارسێلۆ ده‌كه‌م سه‌ری بۆ تراشیم و به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆشم به‌جێگه‌یاند، كاتێك بڕیاریم دابوو، ئه‌گه‌ر ببینه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ راسته‌وخۆ سه‌ری خۆم بتراشم.
مانگێكی رابردووش، ریال مه‌درید دوای بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی مالاگا و مسۆگه‌ركردنی ناسناوی لالیگا، راسته‌وخۆ كایلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی یانه‌ی ریال مه‌درید ئه‌ركی سه‌رتاشینی خۆی به مارسێلۆ سپارد، كه ئه‌وكات ناڤاس وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ منداڵانی تووشبوو به نه‌خۆشی تاڵاسیما بڕیاریدا سه‌ری خۆی سفر بكات، له كاتێكدا له دوای مارسێلۆی به‌رازیلی، ناڤاس به دووه‌م سه‌رتاشی یانه‌كه ناسراوه و پێشتر به شێوه‌یه‌كی نایاب سه‌ری ئیسكۆی تراش كردووه.
مارسێلۆ له كاتی سه‌رتاشینی كاسێمیرۆ
مارسێلۆ له كاتی سه‌رتاشینی كایلۆر ناڤاس
كه‌یلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مه‌درید له كاتی سه‌رتاشینی ئیسكۆ