مایكرۆسۆفت هێمنترین ژوور درووست ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
تیمی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، له‌ناو نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیاكه‌یان، هێمنترین ژوورییان بنیات ناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو، نه‌وه نوێكانی ئامێری ئه‌و كۆمپانیایه‌ی تێدا تاقی بكه‌نه‌وه و توانستی ئامێره‌كانییان بزانن.
ژووره‌كه به شێوه‌یه‌ك هێمنه كه ته‌نانه‌ت گوێت له ده‌نگی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئێسك و كڕكڕاگه‌ی جه‌سته‌شت ده‌بیت.
لۆسال مۆنرۆ، كه سه‌رپه‌رشتی بنیاتنانی ئه‌و ژووره‌ی كردووه، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌بێ ده‌نگی بوه‌ستم، گوێم له ده‌نگێكی بێزاركه‌ر ده‌بێت، ئه‌ویش جووڵه‌ی خوێنه له له‌شمدا".
له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی كاركردندا، ده‌نگ و ژاوه‌ژاوی كارمه‌ندان و ده‌نگی داگرتنی دوگمه‌كانی كیبۆرد تێكه‌ڵ ده‌بن، ئه‌وه‌ش به‌لای هه‌ندێك له خه‌ڵكه‌وه بێزاركه‌ره، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ی كاره‌كانییان پێویستی به سه‌رنجدانی ورد هه‌یه و شێوازی كاركردنییان هه‌ستیاره، به‌تایبه‌تیش تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر مایكرۆسۆفت، كه له داهاتوودا به نیازه درووستییان بكات.

بۆیه ژووره‌كه‌ی لۆسال مۆنرۆ، به ئارامترین و هێمنترین ژووری شوێنه‌كه و ته‌نانه‌ت جیهانیش داده‌نرێت، كه ده‌كه‌وێته باڵه‌خانه‌ی ژماره 87ی نووسینگه‌ی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، له ریدمۆندی واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا، باڵه‌خانه‌كه تایبه‌تی به تاقیگه‌ی ئامێره كۆمپیوته‌ره تایبه‌ته‌كان، هه‌ر له‌و تاقیگه‌یه‌ش، په‌ره به ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ر سێرڤیس، یاری ئێكس بۆكس و چاوێلكه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی كۆمپانیاكه دراوه.
ئه‌ندازیارانی مایكرۆسۆفت ناوییان له‌و ژووره ناوه "ژووری بێده‌نگ" و له ساڵی 2015دا، ژماره‌ی پێوانه‌یی بێده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه، كه رێژه‌ی ژاوه‌ژاو تێیدا 20.6 دیسیبل ژێر سفر بووه، دیسیبل بۆ پێوانه‌كردنی هێزی ده‌نگه، به‌وپێیه‌ش، گوێت له هیچ ده‌نگێك نابێت له‌و ژووره‌دا.
بۆ روونكردنه‌وه‌ی هێزیش ده‌نگیش، قسه‌كردن به چرپه 30 دیسبله و هه‌ناسه‌دانی ئاسایی له 10 دیسبل ره‌تنادات.
دیزاینی ژووره‌كه تایبه‌ته و چه‌ندین ته‌كنیكی جیاواز بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی ده‌نگی ده‌ره‌وه و ده‌نگدانه‌وه گیراوه، وه‌كو به‌كارهێنانی ته‌خته‌دار، كه له درووستكردنی ستۆدیۆكانیش به‌كارده‌هێنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له ده‌نگدانه‌وه بكات، هه‌روه‌ها ئیسفنجیش بۆ تێكشكاندنی شه‌پۆله ده‌نگییه‌كان به‌كارده‌هێنرێت، به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌نگدانه‌وه نامێنێت.
سه‌رچاوه: هاف پۆست