"لێیانگه‌ڕێن با بخنكێن"
راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا بۆ رێگه‌گرتن له چوونی په‌نابه‌ران بۆ كیشوه‌ره‌كه‌یان په‌نا بۆ پیلانێكی دۆزه‌خیی ده‌به‌ن
K24 - هه‌ولیر:
چالاكوانه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا، پلان بۆ رێكخستنی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی ده‌ریایی داده‌رێژن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه، ئه‌و یه‌خت و به‌له‌مانه له كاربخه‌ن كه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست په‌نابه‌ران رزگار ده‌كه‌ن.
ئه‌ندامانی بزوتنه‌وه‌ی Identitarian "لایه‌نگرانی ناسنامه" كه دژی ئیسلام و په‌نابه‌رانن، خه‌ریكی خۆكۆكردنه‌وه‌ن بۆ ئه‌و كاره و ته‌مه‌نی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له نێوان 20 تا 30 ساڵاندایه و زۆربه‌یان وای ده‌بینین ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هاوڕێی راستره‌وه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌مریكایه".
بزوتنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی ناسنامه، تا ئیستا بڕی 56489 جونه‌یهی ئیسته‌رلینی (نزیكه‌ی 72 هه‌زار دۆلار) یان به كه‌متر له 3 هه‌فته بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌و یه‌خت و به‌له‌مانه بكه‌نه ئامانج و رێگه‌یان لێ‌بگرن كه كۆڕ و كۆمه‌ڵه خێزخوازییه‌كان بۆ رزگاركردنی په‌نابه‌ران به‌كاریان ده‌هێنن.
گرووپه‌كه ئه‌و كۆمه‌كه‌یان له میانی هه‌ڵمه‌تی پاڵپشتی به كۆمه‌ڵ و نادیار ده‌ستكه‌وتووه، ئامانجی بنه‌ڕه‌تیشیان ئه‌وه بووه بڕی زیاتر له 60 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییان ده‌ستكه‌وێت، تا خه‌رجی گه‌شت و تێچووی كه‌شتی و یه‌خت و پێداویستی وێنه‌گرتنیان ده‌ستكه‌وێت. رۆژی شه‌ممه 3/6/2017 ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه رایانگه‌یاندووه" ئه‌وه‌ی ده‌یانویست ده‌ستیان كه‌وتووه و تا ئێستاش به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنی كۆمه‌كه‌كان".
رۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه" مانگی رابردوو یه‌كێك له گرووپه توندڕه‌وه‌كانی فه‌ڕه‌نسا، یه‌ختێكی به كرێ گرتووه‌و تاقیكردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه توانیویانه رێگه‌له یه‌كێك له‌و به‌لامانه بگرن كه ده‌یانوویست به‌نده‌ری سه‌قه‌لیه جیبهێڵن و به مه‌به‌ستی هه‌ڵمه‌تێكی رزگاركردنی په‌نابه‌ران بجوڵێن. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و گرووپه فه‌ڕه‌نسییه، تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی پاراستنی كه‌ناراوه‌كانی تیتالیا هاتوون، ئه‌وان نه‌یانهێشتووه ئه‌و به‌له‌مه‌ی رێكخراوه نا حكومییه‌كه له شوینی خۆی بجوڵێت و رێگه‌یان لێگرتووه". به‌م كاره‌شیان ده‌بنه هۆكاری ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت ئه‌و په‌نابه‌رانه رزگار بكرێن كه له ناو ده‌ریساكه‌دا رووبه‌ڕووی نغرۆبوون ده‌بنه‌وه‌و سه‌ره‌نجام به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌وروپا ده‌خنكێن.
ئه‌م هه‌وڵانه‌ی راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كانی ئه‌وروپا له كاتێكدایه، مانگی رابردوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند" ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له ماوه‌ی 5 مانگی رابردوو له ده‌ریای ناوه‌ڕاست خنكاون، ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 1700 كه‌س".