ریال مه‌رید و مانچێسته‌ر یونایتد دوو ئه‌ستێره‌ی یه‌كتر ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن
هانده‌رانی ریال مه‌درید له دژی ئه‌و ئاڵوگۆڕكردنه هاتنه ده‌نگ
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و بریتانیا، ئەگەر ھەیە ریال مەدرید و مانچێستەر یونایتد لە بازاری ھاوینەی گواستنەوەی یاریزانان دوو یاریزان له نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5 حوزه‌یران 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد به یه‌ك مه‌رجی ده‌ستبه‌رداری دی خیای گۆڵپارێزی بۆ ریال مه‌درید داناوه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌رداربوونه له ئه‌لڤارۆ مۆراتا.
پێگه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی بریتانیاش نووسیویه‌تی: یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا دەیەوێت داڤید دی خیای گۆلپارێزی مانچێستەر یونایتد بباتە ریزەکانی، لەبەرامبەردا شەیتانە سوورەکان ھەولی دەستخستنی ئەلڤارۆ مۆراتا دەدەن.
سەرچاوەکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە مۆرینیۆ لاریی نییە لە رۆیشتنی دی خیا بۆ ریال مەدرید، بەو مەرجەمەی 22 ملیۆن یۆرۆ و ئالڤارۆ مۆراتیان پێ بدرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە مان ی‌و نایەوێت بە کەمتر لە 68 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری گۆڵپارێزەکەی ببێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركای ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌درید له كاتی ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ داوایان له مۆراتا كردووه له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه و په‌یوه‌ندی به هیچ یانه‌یه‌كی دیكه نه‌كات.
