له‌مه‌ودوا له كه‌ناڵی بێن سپۆرت گوێبیستی ده‌نگه سه‌ڕنجڕاكێش و ناوازه‌كان نابیت
15 كۆمێنتار و شرۆڤه‌كاری ناسراوی بێن سپۆرت ده‌ركران
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان وڵاتی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر هه‌ڵپه‌سارد و سه‌رجه‌م سنووره‌كانیان له دژی یه‌كتر داخست، به‌مه‌ش كه‌ناڵی بێن سپۆرت سه‌رجه‌م شرۆڤه‌كار و كۆمینتاره‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه.
له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو، وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، میسر، یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ر پچڕاند، به پاساوی ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر یارمه‌تی تیرورستان ده‌دات و هۆكاره بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌زه‌هه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی.
به گوێره‌ی میدیاكانی عه‌ره‌بی، كه‌ناڵی (Bein Sport)ـی قه‌ته‌ری كه به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تۆڕی هه‌واڵی له جیهاندا داده‌ندرێت، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی ئه‌و وڵاتانه، سه‌رجه‌م شرۆڤه‌كار و كۆمێنتاره‌كانی له كه‌ناڵه‌كه‌ی ده‌كرد.
دیارترین كۆمێنتاره‌كان كه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه
1ـ فه‌هد عوتێبی ـ سعوودیه
2ـ عه‌لی سه‌عید كه‌عبی ـ ئیمارات
3ـ عه‌لی محه‌مه‌د عه‌لی ـ میسری
4ـ محه‌مه‌د كه‌والیبی ـ میسری
5ـ ئه‌حمه‌د عه‌بده ـ میسری
6ـ حه‌ماد ئه‌لعنزی ـ سعوودیه
7ـ عه‌بدولڵا ئه‌لحه‌ربی ـ سعوودییه
8ـ ئه‌حمه‌د فواد ـ میسری
دیارترین ئه‌و شرۆڤه‌كارانه‌ی كه ده‌ركران
1ـ سامی جابر ـ سعوودی
2ـ وائل جومعه ـ میسری
3ـ هه‌یسه‌م فارۆق ـ میسری
4ـ نادر سه‌ید ـ میسری
5ـ ئه‌حمه‌د حیسام میدۆ ـ میسری
6ـ نه‌واف تمیات ـ سعوودیه
7ـ ئه‌یمه‌ن مه‌نسوور ـ میسری