مێسی یه‌كه‌مین مه‌شقی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی سامپاولی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌رازیل ئه‌نجامدا
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئارجێنتینا یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كاری له ئوسترالیا بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی برازیل ئه‌نجام دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 5 حوزه‌یرانی 2017، هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانیان له شاری مێلبۆرنی ئوسترالیا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌رازیل ئه‌نجامدا.
وابریاره هه‌ینی داهاتوو له كاتژمێر 01:05 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ، ئارجێنتینا و برازیل له یارییه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له یاریگه‌ی مێلبۆرن كه یاریگه‌ی یاری كریكێته رووبه‌ڕوو ببنه‌وه.
ئه‌مه ده‌بێته یه‌كه‌م یاریی تانگۆ كه خۆرخێ سامپاولی سه‌ركردایه‌تی بكات، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له شوێنی ئیدگاردۆ باوزا بووه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه .
ئارجێنتینا له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌ییشتن به مۆندیال له خانه‌ی پێنجه‌مه و له 14 یاری 6 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
