ئێران و عێراق و توركيا له به‌غدا قه‌يرانى قه‌ته‌ر تاوتوێده‌كه‌ن
له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێ قۆڵى ئێران عێراق و توركيا بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى قه‌ته‌ر ئه‌نجامده‌درێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ده‌ستنيشانكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلامى ئێران موحسين ره‌زائى رايگه‌ياند، له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێ قۆڵى ئێران عێراق و توركيا بۆ تاوتوێكردنى قه‌يرانى قه‌ته‌رئه‌نجامده‌درێت.
ره‌زائى گوتيشى: ئێران و توركيا و عێراق له به‌غدا كۆده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بانگه‌واز له كۆنگره‌ى هاوكارى ئيسلامى بكه‌ن تا له باره‌ى قه‌يرانى قه‌ته‌ره‌وه كۆببێته‌وه.
پێشتريش وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ريف، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له هاوتا عێراقى و توركى و عومانى و ئه‌ندۆنيزييه‌كه‌يدا پرسى قه‌يرانى وڵاتانى كه‌نداوى له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر خسته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران له زارى گوته‌بێژه‌كه‌يه‌وه، به‌هرام قاسمى رايگه‌ياند، تاران نيگه‌رانه له‌و پێشوه‌چوونه مه‌ترسيداره‌ى له نێوان وڵاتانى دراوسێى له باشووره‌وه هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له سعووديه، ميسر، ئيمارات، به‌حره‌ين، په‌يوه‌ندييه سياسييه‌كانيان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر هه‌ڵپه‌سارد و گه‌مارۆى وشكانى و ده‌ريايى و ئاسمانيان به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا سه‌پاند.
له به‌رامبه‌ريشدا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر له هه‌مبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى وڵاتانى عه‌ره‌بى دراوسێيدا په‌ژاره‌ى ده‌ربڕى و گوتى: ئه‌و رێوشوێنانه له‌سه‌ر بنه‌ما و باگه‌شه‌ى بێ بنه‌ما بنياتنراوون و هيچ راستييه‌كيان تێدا نييه.