توركيا پێشنيازى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رى قه‌يرانى وڵاتانى كه‌نداو و قه‌ته‌ر ده‌خاته‌ڕوو
ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له سعووديه، ميسر، ئيمارات، به‌حره‌ين، يه‌مه‌ن و ليبيا په‌يوه‌ندييه ديپلۆماتييهكانيان له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر پچڕاند
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى توركيا كه په‌يوه‌ندييه‌كى به تينى له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداودا هه‌يه، رايگه‌ياند، ئاماده‌يه هاوكارى بۆ له‌يه‌ك نزيككردنه‌وه‌ى قه‌ته‌ر و وڵاتانى كه‌نداو بكات له پێناو چارهسهرهكردنى كێشه‌كانيان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولوود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياند، ده‌كرێت توركيا به‌شدارى بكات له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى نێوان وڵاتانى كه‌نداو به رێگه‌ى ئاشتييانه و گفتوگۆ.
چاوش ئۆغڵۆ گوتيشى: توركيا هه‌ر جۆرێك له جۆره‌كانى هاوكارى پێشكه‌شده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و دۆخه بۆ بارى پێشووى خۆى.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا په‌ژاره و نيگه‌رانى خۆى بۆ تێكچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك وڵاتى عه‌ره‌بى كه‌نداو ده‌ربڕى.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌موومان هه‌ست به نيگه‌رانى ده‌كه‌ين و له‌و بڕوايه‌داين سه‌قامگيرى ناوچه‌كه و كه‌نداو به‌نده به يه‌كبوون و يه‌كێتى نێوانيان و ئه‌وه‌ش يه‌كبوون و يه‌كێتى ئێمه‌يه و توركيا له‌و پێناوه‌دا تێده‌كۆشێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ناوچه‌كه گرفتارى كێشه‌ى زۆر بووه‌ته‌وه، له‌وانه تيرۆر، توندڕه‌وى، تائيفييهت، ترس له ئيسلام و له‌و رووه‌وه پرسه‌كان پێويستيان به كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى زۆرتر هه‌يه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان.
هه‌روه‌ها گوتى: بێگومان ده‌كرێت كێشه له نێوان وڵاتان سه‌رهه‌ڵبدات و جياوازى بيروڕا بێته ئاراوه، به‌ڵام ئه‌له هه‌موو دۆخێك‌دا پێويسته هه‌مووان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ گفتوگۆ و به‌رده‌وامى په‌يوه‌ندييه‌كانيان به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان به رێگه‌ى ئاشتييانه.
ئه‌مڕۆ هه‌ريه‌ك له سعووديه، ميسر، ئيمارات، به‌حره‌ين، يه‌مه‌ن و ليبيا په‌يوه‌ندييه ديپلۆماتييهكانيان له‌گه‌ڵ وڵاتى قه‌ته‌ر پچڕاند و به هاوكاريكردنى تيرۆر و رۆڵى شه‌ڕانگێزانه تۆمه‌تباريان كرد، به‌ڵام تا ئێستا ميرنشينى عه‌مان و كوه‌يت په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ده‌وحه نه‌پچڕاندووه.