حه‌شدى شه‌عبى خۆى له تاوانێكى ئه‌بو عيزرائيل بێبه‌رى كرد
ئاگرى له ته‌رمى چه‌كدارێكى كوژراوى داعش به‌ردا و سووتاندى.
K24 – هه‌ولێر:
كه‌تيبه‌كانى "ئيمام عه‌لى" كه يه‌كێكه له گرووپه چه‌كدارييه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، خۆى له ره‌فتارێكى تاوانكاريانه‌ى ئه‌بو عيزرائيل بێبه‌رى كرد.
پێشتر ئه‌بو عيزرائيل، كه به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات به شێوه‌ى دڕندانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى داعش ده‌كات و به ته‌ور پارچه پارچه‌يان ده‌كات، گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى بڵاوكرده‌وه، تێيدا ئاگرى له ته‌رمى چه‌كدارێكى كوژراوى داعش به‌ردا و سووتاندى.
گرووپه ميليشياييه‌كه‌ى ئه‌بو عيزرائيل، له به‌ياننامه‌كه‌دا رايگه‌ياندووه، ئه‌و ره‌فتاره تاوانكارييه له ئه‌ستۆى ئه‌نجامده‌ره‌كه‌يه‌تى و به‌ڵێنيشى دا سزاى ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ى بدات، كه ئه‌بو عيزرائيله.
ئه‌يوب فالح ره‌بيعى، خۆى وه‌ك ئه‌بو عيزرائيل ده‌ناسێنێت، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو، له گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا ده‌ركه‌وت و ته‌رمى چه‌كدارێكى داعشى سووتاند و ئه‌و ره‌فتاره له ناوه‌نده ئاينى و كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسييه‌كاندا كاردانه‌وه‌ى توندى لێكه‌وته‌وه.