دوو یاریزانی كورد لە جۆرجیا بوونە پاڵەوانی كاراتی
K24 - ھەولێر
دوو یاریزانی كورد لە جامی نێودەوڵەتی جۆرجیا لە نێو 200 ركابەر توانیان ببن بە پاڵەوانی كاراتی.
بەگوێرەی میدیاكانی ئێران، نیاز عەزیزی و ئاسۆ عەتا پوور ھەردوو یاریزانی كوردی خەڵكی شاری بانەی رۆژھەڵاتی كوردستانن كە بەشداریان لە جامی نێودەوڵەتی جۆرجیا بۆ كاراتی كردبوو، توانیان لە نێو 200 یاریزان، ھەشت مەدالیای زێڕ و 3 مەدالیای زیو و یەك مەدالیای برۆنز بە دەست بھێنن و ببن بە پاڵەوانی جامەكە.

