ههڵبژاردهی ئینگلاند بهشداریی له مانۆرێكی سهربازی دهكات
شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئینگلاند بەشداریی لە مانۆرێکی سەربازی وڵاتەکەیان دەکەن.
بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، گاریس ساوزگیتی راهێنەری سێ شێرەکان بۆ بەدەست هێنانی هوشیاری زیاتری یاریزانانی هەڵبژاردەکەی و بەدەست هێنانی توانای زیاتری جەستەیی، بریاریدا کە بەشداریی لە ئۆردوگایەکی سەربازی وڵاتەکەیان بکەن، هەربۆیە بە ئامادەبوونی تەواوی یاریزانان و راهێنەران لەگەڵ نیشتیمان پارێزەکانی وڵاتەکەیان بەشدارییان لەو مانۆرە سەربازییە کرد.
هەڵبژاردەی ئینگلاند لە کۆمەڵەی شەشەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەورووپا، بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگیان گرتووە و له یاری داهاتووش رووبەرووی سکۆتلەندا دەبنەوە.




