ئیسماعیل تیوتی كۆچكردوو پێش مردنی باسی به‌هه‌شتی كردووه
یانه‌كه‌ی هۆكاری ته‌واوی مردنه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كه‌ن
دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌ممه، ئیسماعیل تیوتی، یاریزانی كۆتدیڤواری و پێشووی نیوكاسڵ یونایتد كۆچی دوایی كرد، یانه‌كه‌شی ته‌واوی ورده‌كاری له باره‌ی مردنه‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، چه‌ند كاتژمێرێك پێش مردنیشی تیوتی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كه‌ی گفتووگۆ ده‌كات و باسی به‌هه‌شت ده‌كات.
تیوتی یاریزانی یانه‌ی به‌یژین ئینتهرپریسسی چینی له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا، به‌هۆی جه‌لته‌ی دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
یانه چینییه‌كه به‌یاننامه‌یه‌ك له باره‌ی مردنه‌كه‌ی شێخ ئیسماعیل تیوتی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تیوتی له كاتی مه‌شقه‌كاندا، جه‌ڵته لێیداوه و دوای گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه به دیاریكراوی له كاتژمێر 19:00ـی ئێواره‌ی دووشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌پێی میداكانی بریتانیا، شیخ، هاوسه‌ره‌كه‌ی دوو گیان بووه و پزیشكان پێیان راگه‌یاندبوو ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت به باوك.
شێخ ئیسماعیل، یاریزانی موسڵمانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار له دواین گفتووگۆی له رێگه‌ی چاتی (وه‌تس ئه‌پ) له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كی به نێوی (تۆمیە) قسه ده‌كات و ده‌ڵێت: دونیا بە کۆتا دێت، بەڵام بەھەشت نەبراوەیەو بێ کۆتایە.
شیخ ئیسماعیل پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ئاندێرلێختی به‌لیجیكی و توێنتی ئهنشخیدهی هۆڵه‌ندی و نیوكاسڵی ئینگلیزی كردووه، زیاتر له 200 یاریی نێوده‌وڵه‌تیشی ئه‌نجامداوه.
