14 ساڵه مه‌سیحییه‌ك موسڵمانانی گوندێك بۆ پاشیوو به ئاگا دێنێته‌وه
میشێل ئه‌یوب ده‌ڵێت: په‌یامه‌كه‌م ئاشتییه و جه‌ژنی ئێوه جه‌ژنی منیشه
K24 - هه‌ولێر:
له گوندی "مه‌كر" نزیك له شاری عه‌كا له ناوچه‌ی جه‌لیلی خواروو، له زه‌وییه‌كانی ژماره 48 له باكووری ئیسرائیل ، موسڵمانان به ده‌نگی تهپڵهكهی "میشێل ئه‌یوب"ـی مه‌سیحی دوور له درووشمی ره‌گه‌زپه‌رستی، به ئاگا دێنه‌وه.
میشێل ئه‌یوب، به كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاندووه" ماوه‌ی 14 ساڵه به خۆبه‌خش، پاشیووان به ده‌نگی تهپڵهكهم موسڵمانان له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنم، من منداڵبووم، ته‌پڵ لێدهرهكانم ده‌بینی له وڵاته‌كه‌ماندا، كه‌شوهه‌وایه‌كی زۆر خۆشه كه له ره‌مه‌زاندا ئه‌و كاره ده‌كه‌م و هاوكاریی برا موسڵمانه‌كانم ده‌كه‌م تا هه‌ستن و پاشیوو بكه‌ن".
ئه‌یوب كاتژمێر 1:00 به‌یانی له خه‌و هه‌ڵده‌ستێ و خۆی ئاماده ده‌كات و پاشان تا كاتژمێر 4:00 به‌یانی به كۆڵان و شه‌قامه‌كانی گونده‌كه‌دا ده‌سوڕێته‌وه و به ده‌نگی ته‌پڵ و ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی موسڵمانان له خه‌و هه‌ڵده‌ستێنێ و ده‌ڵێت " ئه‌ی خه‌وتووه هه‌میشه ته‌نهاكان... هه‌ستن پاشیوو بكه‌ن له‌م به‌ره‌به‌یانه‌ی ره‌حماندا".

خه‌ڵكی گونده‌كه‌ش به‌و ده‌نگ و قسه خۆشانه‌ی میشێل به ئاگا دێنه‌وه‌و جگه له‌وه‌ی داوای سه‌ركه‌وتنی له ژیان بۆ ده‌كه‌ن، هه‌مووان بانگهێشتی ده‌كه‌ن تا بچێت له‌گه‌ڵیان نانی پاشیوو بخوات. ئه‌وان به قسه خۆش ناوی ئه‌یوب ده‌به‌ن".
دوای ئه‌وه ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م ده‌خه‌وێت و پاشان هه‌ڵده‌ستێ و به روویه‌كی خۆشه‌وه ده‌چێته سه‌ر كاره قورسه‌كه‌ی كه هه‌ڵكه‌ندن و چاككردنه‌وه‌ی چیمه‌نتۆ و دیوار و خانوو و باڵه‌خانه‌كانه.
ده‌رباره‌ی كاره‌كه‌ی به كه‌ناڵه سعوودیهكهی گوتووه" په‌یامه‌كه‌م بۆ ئاشتییه و ده‌مه‌وێت ئاشتی باڵ به‌سه‌ر جیهانیی عه‌ره‌بیدا بكێشێت، ئێستا به داخه‌وه كوشتن و مه‌رگ زۆر ده‌بینم، نامه‌وێت ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دواوه و مرۆڤ مرۆڤ بكوژێت، ده‌مه‌وێت به ئاشتی پێكه‌وه بژین، چونكه ئاشتی چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه‌كانی نێوانمان ده‌كات".
میشێل چه‌ندین ئایه‌تی قورئانی پیرۆزی ئهزبهركردووهو به پێكه‌نین و شانازییه‌كه‌وه گوتوویه‌تی" جه‌ژنی ئێوه جه‌ژنی منیشه".