مۆرینهۆ بۆ شوێنگره‌وه‌ی زڵ‌اتان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید رێككه‌وتووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه خۆزێ مۆرینهۆی راهێنه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ داوای ئه‌لڤارۆ مۆراتای كردووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی تێلێگرافی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی پێكانه سه‌خته‌كه‌ی زڵ‌اتان، راهێنه‌ری شه‌یتانه سووره‌كان له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیبراهیمۆڤیچ بێهیوا بووه، بۆیه ده‌وێت به گواستنه‌وه‌ی مۆراتا قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستدانی هێرشبه‌ره سویدییه‌كه بكاته‌وه.
كارگێرانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بڕی 70 ملیۆن یۆرۆیان بۆ كڕینی هێرشبه‌رێك خستۆته به‌رده‌م مۆرینهۆ، له ئێستادا مان یونایتد له گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان شكستی هێنا، به‌وپێیه‌ی هێرشبه‌ره فره‌نساییه‌كه مانه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مۆرینهۆ گفتووگۆی له‌گه‌ڵ باوكی مۆراتا كردووه و نرخێكی خه‌یاڵی به‌گوێیدا چرپاندووه كه ده‌رفه‌تی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی نه‌هێشتۆته‌وه.
سه‌رچاوه بریتانیاییه‌كه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له ئه‌گه‌ری شكستهێنیان له كڕینی مۆراتا، ئه‌وا راسته‌وخۆ مۆرینهۆ هه‌وڵه‌كانی بۆ رۆمیۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری ئێڤه‌رتۆن یان دیێگۆ بێلۆتی هێرشبه‌ری تۆرینۆی ئیتاڵیا ده‌دات.
.jpg)