پیپی گلەیی لە ریال مەدرید هەیە
پیپی رۆیشتنی لە ریزەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی یەکلا دەکاتەوه
لە لێدوانێکی بۆ رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی، پیپی رایگەیاند زۆر روون و ئاشکرایە من لە ریال مەدرید نامێنمەوە، لە مانگی یەنایەرەوە ئەم بڕیارەم داوە، چونکە هەستمکرد ئەو ئۆفەرەی ریال مەدرید پێشکەشی منی کرد بۆ من گونجاو نەبوو، ئەوان داوایان کرد گرێبەستەکەم تەنیا بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێبکەمەوە، ئەمەش دروست نییە و مامەڵەیەکی شیاو نەبوو.
یانەکانی ئینتەر میلانی ئیتاڵی و پاریس سانجێرمانی فڕەنسی لە هەوڵدان دان ئەم بەرگریکارە پۆرتوگاڵییە بگوازنەوە ریزەکانیان، کە ١٠ ساڵە درێسی شایانەکان دەپۆشێت.
پیپی گلەیی لە زینەزین زیدانی راهێنەری ریال مەدرید هەیە و دەڵێت نازانم بۆچی منی لە پێکهاتەی سەرەکی دوورخستەوە و منی کردە بژاردەی سێیەمی دڵی بەرگری لە دوای رافایل ڤاران و سێرخیۆ رامۆس، لە زۆربەی یارییە گرنگەکاندا زیزۆ پشتی بە پیپی نەدەبەست.