تره‌مپ: پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ سه‌ره‌تای كۆتایی تیرۆره
تره‌مپ ده‌ڵێت وڵاتانی ئیسلامی به‌ڵێنیان پێداوم
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی قه‌یرانی كه‌نداو راگه‌یاند و ده‌ڵێت: "پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ڕ سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی كاره‌ساتی تیرۆره".
چه‌ند رۆژێكه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، ئیمارات، به‌حره‌ین و میسر، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه بازرگانی و سیاسییه‌كانییان له‌گه‌ڵ وڵاتی قه‌ته‌ڕ پچڕاندووه.
تره‌مپ رایگه‌یاند، له لووتكه‌ی وڵاتانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، وڵاتانی ئیسلامی به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداوه كه هه‌ڵوێستیان له دژی پاڵپشتیكردنی تیرۆر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كه ده‌ركه‌وتنی كاریگه‌ری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سعوودیه و ئه‌نجامدانی لووتكه‌ی وڵاتانی ئیسلامی، به ئه‌رێنی وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "كاریگه‌رییه‌كانی سه‌ردانه‌كه باش بوو".
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی ئیسلامی هه‌ڵوێستی خۆیان له دژی پاڵپشتیكردنی تیرۆر ده‌رده‌بڕن.