به فه‌رمی ئاردا توران وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند
دوای ئه‌وه‌ی ئاردا توران هێرشی كرده سه‌ر رۆژنامه‌نووسێك، كه به‌هۆیه‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی توركیا دوورخرایه‌وه، ناوه‌راستكاره‌كه‌ی بارسێلۆنا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی ئه‌و بڕیاره به فه‌رمی وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 6 حوزه‌یرانی 2017، ئاردا توران له پرێس كۆنفرانسێكدا به وازهێنان له یارییه نێوده‌وڵه‌ته‌كانی میدیاكانی شۆك كرد.
ئاردا له كاتی گه‌شتی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا به‌ره‌و ئیتاڵیا له نێو فرۆكه هێرش كرده سه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی به ساڵاچوو، كه پێشتر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له هه‌واڵێكدا كه له رۆژنامه‌ی میلییه‌تی توركیا، ئاردا تورانی به تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن تۆمه‌تبار كرد بوو، بۆیه ئاردا له نێو فرۆكه هه‌وڵی ئازارپێگه‌یاندنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی دا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ فاتیح تهریمی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی توركیا بڕیاریاندا ئاردا توران بۆ یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه دوور بخه‌نه‌وه، به‌ڵام كاپتنه‌كه‌ی توركیا به وازهێنان له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌كه‌ی دایه‌وه.
ئاردا تورانی 30 ساڵان، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا بووه و پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی گاڵاته‌سه‌رای توركیا، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید كردووه، ماوه‌ی دوو وه‌رزه له ریزه‌كانی بارسێلۆنا یاری ده‌كات و پێشبینی ده‌كرێت له هاوینی ئه‌مساڵ ریزه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێبهێڵێت.