بەرپرسێكی باڵای داعش لە سنووری كەركووك كوژرا
"دادگای شەرعی داعش كرایە ئامانج"
K24 - ھەولێر
فەرماندەیەکی باڵای داعش لە شارۆچکەی حەویجەی باشووری رۆژئاوای کەرکووک لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق کوژرا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی عێراق دادگای شەرعی داعشیان لە شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک بۆردوومانکرد، بەوهۆیەشەوە 17 چەکداری داعش کوژران.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەبوبەڕای موهاجیر، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی داعش لە حەویجە لەنێو کوژراوەکاندایە.
لەلایەکی دیکەوە، لە ئەنجامی بەئامانج گرتنی هاووڵاتیانی سڤیلی رۆژئاوای مووسڵ لەلایەن داعشەوە، 16 کەس کوژران و برینداربوون.