بارسێلۆنا به گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه خه‌ونه‌كه‌ی هاته دی
2 ساڵه یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌دات
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا، دواجار بەرپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه توانیویانە هێکتۆر بێلێرین بەرگریکاری ئارسێنال رازی بکەن بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا له چاپی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7 حوزه‌یرانی 2017، ئاشكرای كردووه کە دواجار بەرپرسانی بارسێلۆنا دوای چەندین گفتوگۆ لەگەڵ بەرگریکاری تۆپ هاوێژەکان گەیشتونەتە رێکەوتن و تەنها ماوە کە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەستنبەرداری ئەو یاریزانە ببن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، سه‌رچاوه‌كان لەندەنه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئارسن ڤینگه‌ری راهێنه‌ری ئارسێناڵ به‌ربه‌ستی خستۆته به‌رده‌م چوونی بێلێرین بۆ بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆ رایگه‌یاندووه كه هیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌ربه‌ست بخاته به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی هیكتۆر بێلێرین بۆ بارسێلۆنا، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت وه‌رزی داهاتوو له چامپیۆنزلیگ یاری بكات، نه‌ك یۆرۆپالیگ.
بێلیرین پێگەیشتووی ئەکادیمیای بلاوگرانایە و لە ساڵی 2011ـةوه ئارسێن ڤینگەر بۆ ریزەکانی ئارسێناڵی گواستەوە و لەو کاتەوە بەشداری89 یاری پرێمەرلیگی کردووە و 4 گۆڵیشی کردووه.