گۆڕان: بە ھەرێمكردنی سلێمانی لە پلان و بەرنامەی ئێمەدا نییە

"ئەو كەسانەی قسەی لەم شێوەیە دەكەن تەنیا بۆچوونی تایبەتی خۆیانە"

 K24 - ھەولێر

ساڵح ژاژڵەی هەڵسوڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، رایدەگەیەنێت لە نێو بزووتنەوەی گۆڕان ھیچ پلان و بەرنامەیەك نییە بۆ بەھەرێمكردنی ھەردوو پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، ئەو كەسانەی قسەی لەم شێوەیە دەكەن، تەنیا بۆچوونی تایبەتی خۆیەتانە و ھیچ گوزارشت لە رای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان ناكات.