پێوەری ئاوی ماڵان دەكەوێتەكار
K24 - ھەولێر
زیاتر لە ساڵێكە پێوەری ئاو بۆ ماڵان داندراوە و زۆربەی ھاووڵاتیان ئەم پێوەرەیان بە بڕی 50 ھەزار دینار كڕیووە و دایانناوە، بەڵام تائێستا ئەم پێوەرە ھیچ كاری پێنەكراوە و بەرێوبەری ئاو و ئاوەرۆی ھەرێمیش ھۆكاری كارپێنەكردنی ئەم پێوەرانە بۆ نەبوونی بودجە گەڕاندەوە، راشیگەیاند ئەم كارە لە ئەستۆی حكوومەت نامێنێ و تا 3 مانگی دیكە دەكەوێتە كار.