6 یاریزانی ریال مه‌درید بۆ ماڵئاواییكردن له یانه‌كه‌یان پاڵێوراون
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه 6 یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ ره‌نگه یانه‌كه‌یان جێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 7 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی ده‌یلی میره‌ری بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئه‌و یاریزانانه‌ی ده‌ستنیشان كردووه كه له جێهێشتنی ریال مه‌درید نزیك بوونه‌ته‌وه.
1ـ خامیس رۆدریگێز، ناوه‌راستكاری كۆلۆمبی به‌هۆی كه‌می به‌شداریكردن له یارییه‌كان، دیارترین یاریزانی یانه‌ی شایانه‌یه كه ره‌نگه بۆ وه‌رزی داهاتوو درێسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد یان ئینته‌ر میلان بپۆشێت.
2ـ ئه‌لڤارۆ مۆراتا له لایه‌ن یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و ئه‌ی سی میلان داواكراوه، به گوێره‌ی میدیاكان گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش كراوه و زه‌حمه‌ت ره‌تی بكاته‌وه.
3ـ فابیۆ كوینتراو، به‌رگریكاری پورتوگالی له ئێستاوه گڵۆپی سه‌وزی بۆ رۆیشتن بۆ هه‌ڵكراوه و له پلانه‌كانی زیزۆی راهێنه‌ر نه‌ماوه.
4ـ كه‌یلۆر ناڤاس، گۆڵپارێزی كۆسته‌ریكی، یه‌كێكی دیكه‌یه بۆ رۆیشتن له ریال مه‌درید به‌ربژێرێكی سه‌ره‌كییه، له ئێستادا، یانه‌ی شایانه به دوای شوێنگره‌وه‌ی دا ده‌گه‌رێت.
5ـ دانیلۆ، به‌رگریكاری به‌رازیلی ریال مه‌درید، له لایه‌ن چه‌ندان یانه داواكراوه و ئیداره‌ی یانه‌كه‌ش هیچ لارییان له رۆیشتنی نییه.
6ـ ریال مه‌درید بریاری له‌سه‌ر ئه‌وه‌شداوه كه ماریانۆی هێرشبه‌ری لاوی یانه‌ی ریال مه‌درید به‌شێوه‌ی خواستن بفرۆشن.
.jpg)