به ڤیدیۆ.. كچێكی 19 ساڵان ده‌كه‌وێته ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ر
به موعجیزه له مه‌رگ رزگاری ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
پراتیكشا ناتیكار، كچێكی 19 ساڵانه‌ی هیندییه، له یه‌كێك له وێستگه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ری شاری مۆمبای، به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كه‌وێته شه‌مه‌نده‌فه‌ر، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی موعجیزه‌ئاسا له مه‌رگ رزگاری ده‌بێت، به‌ڵام به سه‌ختی بریندار ده‌بێت.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره به هۆی ئه‌وه‌ی بیستۆكی مۆبایله‌كه‌ی له‌ناو گوێیدا بووه، گوێی له ده‌نگی هاتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه نه‌بووه، وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی له وێستگه‌كه‌ن، بانگی ئه‌و كچه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بێته‌وه سه‌ر سه‌كۆی وێستگه‌كه، به‌ڵام ئه‌و گوێبیست نابێت.
ئه‌وكاته‌ی كچه‌كه ده‌زانێت، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه لێی نزیكبووه‌ته‌وه و دواتر كه‌وته ژێری، سه‌ر و لێو و روومه‌ته‌كانی برینداربووه و ئێستاش چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و باری ته‌ندرووستیشی جێگیره.