پۆلیسی به‌ریتانیا دوو ئۆتۆمبێلی له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ته‌قانده‌وه
باڵه‌خانه‌كه له باشووری رۆژئاوای له‌نده‌ن درووست ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌ریتانیا، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له نزیك باڵه‌خانه‌ی نوێی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له له‌نده‌ن ئه‌نجامدا، كه له ئیستادا باڵه‌خانه‌كه له باشووری رۆژئاوای له‌نده‌نه درووست ده‌كرێت.
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ش، پۆلیسی له‌نده‌ن رایگه‌یاند، رووداوه‌كه كۆتاییهات و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیشی به كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه نییه.
وێنه‌گرێكی ئاژنسی فرانس پرێس باس له‌وه ده‌كات، كه دوو ئۆتۆمبێلی له نزیك باڵیۆزخانه‌كه دیوه و به‌بێ خاوه‌نی له‌وێ جێهێڵدرابوون.
پۆلیسی له‌نده‌نیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "كاتژمێر 04:38 خووله‌ك پۆلیس له بوونی دوو ئۆتۆمبێڵی بێ خاوه‌ن ئاگاداركراوه‌ته‌وه، كه له شه‌قامی بۆنتۆن رۆد، واندزوورس جێهێڵدرابوون".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، شاره‌زایانی ته‌قینه‌وه له شوێنه‌كه‌دا ئاماده‌بوون و ناوچه‌كه‌ش داخرابوو، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و ئامبولانسیش له شوێنه‌كه بوون.
پۆلیس ده‌شڵێت: "كاتژمێر 05:37 خووله‌ك، ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌نجدامدرا و كاره‌كه‌ش په‌یوه‌ندی به كرده‌وه‌ی تیرۆریستییه‌وه نه‌بوو".