مه‌كگۆرگ: داعش نزیكەی 55 ھەزار كیلۆمەتری لەدەستداوە
ئۆپەراسیۆنی رەققە بە خێرای ئەنجام نادرێت
K24 - ھەولێر
برێت مه‌كگۆرگ نوێنه‌ری تایبەتی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی دژی داعش رایگەیاند، تائێستا رێكخراوی داعش نزیكه‌ی 55 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی ئه‌و خاكه‌ی له‌ده‌ستداوه، كه داعش له عێراق و سووریا داگیری كردبوو و جه‌ختیشی كرده‌وه، هاوپه‌یمانان خۆشحاڵن به ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه و ئه‌وان چۆن له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ رۆڵیان هه‌بووه، به هه‌مان شێوه له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن، ئاماژەی بەوەكرد، شه‌ڕی ره‌ققه كاتێكی زۆری ده‌وێت.