بۆ جەژنی رەمەزان پلانی گه‌شتوگوزار رادەگەیەنرێت
K24 - ھەولێر
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه هه‌ریه‌كه له پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی هه‌ولێر، ده‌سته‌ی گه‌شتگوزاری هه‌رێم و سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و پارێزگایه ئاماده‌ی بوون و پلانی گه‌شتیاری بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان ئاشكرا كرا، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی راكێشانی گه‌شتیاری زیاتر، له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا سه‌رجه‌م خواردنگه و میوانخانه‌كان كراوه ده‌بن، له بازاڕگهكانیش، كاری هاتنی گه‌شتیاران خێراتر ده‌كرێت.