په‌نابه‌رێك به چه‌قۆ پزیشكه‌كه‌ی خۆی كوشت
پزیشكه‌كه له 2014 وه له رووی ده‌روونییه‌وه خزمه‌تی په‌نابه‌ره‌كان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
خاچی سوور له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند" په‌نابه‌رێكی سووری، له ویلایه‌تی "زارلاند" ئه‌ڵمانیا، له ناوه‌ندی پێشكه‌شكردنی راوێژ بۆ په‌نابه‌ران، به چه‌قۆ هێرشی كردووه سه‌ر پزیشكه ده‌روونییه‌كه‌ی و تا مردن به چه‌قۆ لێیداوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خاچی سوور، رووداوه‌كه رۆژی چوار شه‌ممه له شاری "زاربرۆكن" پایته‌ختی كارگێڕی ویلایه‌ته‌كه روویداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه" ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییه ته‌مه‌نی 27 ساڵه و پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پزیشكه‌كه بووه به مشتومڕیان هێرشی كردووه سه‌ری و به چه‌قۆ كوشتوویه‌تی.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئه‌سۆشیتد پرێس، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له هێرشه‌كه ئه‌و گه‌نجه سوورییه ده‌ستگیر كراوه، به‌ڵام تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتداران ناوه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
پزیشكه ده‌روونییه‌كه ته‌مه‌نی 30 ساڵان بووه و له ساڵی 2014 وه له‌گه‌ڵ خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كات. كاری سه‌ره‌كیشی ئه‌وه بووه هاوكاریكردنی ئه‌و كه‌سانه بكات كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ژیانێكی نوێن له وڵاتێكی دیكه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شۆك و خهمۆكییهی به‌رۆكیان ده‌گرێت رزگاریان بكات.