بۆمبێك لە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئۆكرانیا تەقییەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی چەند میدیایەكی جیھانی تەقینەوەیەك لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە كیڤ پایتەختی ئۆكرانیا روویدا، میدیایەكی رووسیش دەڵێ، تەقینەوەكە لەنێو باڵیۆزخانەكە روویداوە.
زانیارییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، تەقینەوەكە لە رێگەی بۆمبی چیندراو ئەنجامدراوە.
ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی لە زاری پۆلیسی كییڤ راگەیاندووە، بۆمبەكە لە نێو باڵیۆزخانەی ئەمریكا تەقیووەتەوە.
لەبارەی زیانەكانی تەقینەوەكە راگەیەندراوە، تەقینەوەكە ھیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.

