"كۆریای باكوور ژاپۆن ده‌كاته تۆز و خۆڵه‌مێش"
كۆریای باكوور ژاپۆن به وڵاتی دوورگه‌كان ناوده‌بات و ئامۆژگارییان ده‌كات ده‌ست له دژایه‌تی پیۆنگ یانگ هه‌ڵگرن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری پاراستنی ئاشتی له كۆریای باكوور، به‌ڵین ده‌دات پیۆنگ یانگ، ژاپۆن بگۆڕێت بۆ تۆز و خۆڵه‌مێش پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره به‌رامبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی ناوه‌ندیی كۆریای باكوور له‌و به‌رپرسه كۆرییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه" ئه‌گه‌ر ژاپۆن ده‌رباره‌ی ئارامی و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی نیگه‌ران و دوو دڵه، ئه‌وه پێویسته ده‌ست له‌و سیاسه‌ته دوژمنكارانه‌ی هه‌ڵبگرێت كه به‌رامبه‌ر كۆریای باكوور په‌یڕه‌وی ده‌كات و بنكه‌كانی ئه‌مریكا له خاكی وڵاته‌كه‌ی دووربخاته‌وه و ئه‌وه‌ی له بیربێت، دوورنییه، له هه‌ر رووداوێكی چاوه‌رواننه‌كراودا " ئه‌رخه‌بیل " Japanese archipelago ( ئه‌و هه‌زاران دوورگه‌یه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاته‌وه تا باشووری رۆژئاوا، ده‌وڵه‌تی ژاپۆن پێك ده‌هێنن و ژماره‌یان 6852 دوورگه‌یه و 430 دوورگه‌یان چۆڵن و كه‌س تێیدا نیشه‌جێ نییه) بگۆڕدرێت بۆ تۆز و خۆڵه‌مێش، پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و چاره‌نووسه رووبه‌ڕووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یان دژی كۆریای باكوور به‌رده‌وامبن.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆریای باكوور ده‌ڵێت" ژاپۆن ده‌وڵه‌تی دوورگهكانه" بۆیه پێویست نییه سه‌ركێشی بكات و بیه‌وێت رووبه‌ڕووی وڵاتێكی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی ببێته‌وه، كه له كه‌س نابوورێت و به‌زه‌یی به كه‌سدا نایه‌ته‌وه، ئه‌ویش ناوی "ده‌وڵه‌تی كۆریای باكووره".
كۆریای باكوور له لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ژاپۆن ده‌رباره‌ی هاوپهیمانێتیكردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا زۆر توڕه بووه، چونكه له وه‌ڵامی تاقیكردنه‌وه بالیستییه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌دا كه له ده‌ریای ژاپۆن كه‌وته خواره‌وه هه‌ڵوێستی توندیان نواندبوو".
دوایین تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كیی كۆریای باكوور، ئه‌م به‌یانییه 8/6/2017 ئه‌نجامدراوه، كه‌شتییه‌كی مووشه‌كهه‌ڵگر له پیۆنگ یانگی پایته‌خته‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر مووشه‌كی دژه مووشه‌كی ته‌قاندووه، ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه درێژه‌پێده‌ری تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی رۆژی 29/5/2017 بوو، كاتێك مووشه‌كێكی بالیستی خاوه‌ن سیستمی ئاراسته‌كردن بۆ كه‌شتیی و ژێرئاوییه زه‌به‌لاحه‌كان تاقیكرده‌وه ، تا رێگه له مووشه‌كی پێچه‌وانه بگرێت ئه‌گه‌ر له‌و سه‌كۆ ده‌ریاییانه‌وه ئاراسته‌ی پیۆنگ یانگ كران.