"ئه‌مریكا پێشنیازی دابه‌شكردنی سووریا ده‌داته رووسیا"
رۆژنامه‌یه‌كی رووسی: بۆردوومانه‌كان بۆ فشارخستنه سه‌ر مۆسكۆیه تا سنووری ناوچه‌كانی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له سووریا دیاری بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 وه تا ئێستا، 3 جار هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی له سووریا بۆردوومانكردووه.
واشنتن له سه‌روبه‌ندی دوایین هێرشدا بۆ سه‌ر ئه‌و هێزانه كه رۆژی 6/6/2017 ئه‌نجامیدا رایگه‌یاند " هاوپه‌مانان نایانه‌وێت دژایه‌تی رژێمی سووریا و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی سووریی بكه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌ن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د ره‌تیانكرده‌وه ئه‌و ناوچانه جێبهێڵن كه ململانێكان دوورده‌خه‌نه‌وه".
رۆژنامه‌ی " نیزاڤیسیمایا گازیتا"ـی رووسی وای لێكداوه‌ته‌وه كه واشنتن، به‌و راگه‌یاندنه‌ی پێشنیازی دابه‌شكردنی سووریای خستووه‌ته به‌رده‌ستی مۆسكۆ تا ده‌ست پێبكه‌ن".
رۆژنامه‌كه له ژماره‌ی ئه‌مرۆ 8/8/2017 دا نووسیوویه‌تی" به‌هۆی بۆردوومانكردنی هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمی سووریا، واشنتن فشار ده‌خاته سه‌ر مۆسكۆ و ئه‌وه‌ش وا ده‌بینرێت كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له فشاره‌كانی دژی رووسیا".
هه‌ر بۆیه رۆژنامه رووسییه‌كه وای ده‌بینێت" ئه‌مریكا به‌و رێگه‌یه ده‌یه‌وێت سنوورێك له نێوان خۆی و رووسیا له سووریا دیاری بكات".