مۆدریچ له گرفتێكی گه‌وره تێوه‌گلاوه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، مۆدریچ هاوشان لۆڤرێنی هاونیشتیمانی له لایه‌ن دادگای كرواتیاوه داوا كراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 حوزه‌یرانی 2017، پێگه‌ی bbcـی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه دادگای شاری زه‌گربی كرواتیا به فه‌رمی داوای له لوكا مۆدریچی ناوه‌راستكاری ریال مه‌درید دیان لۆڤرینی به‌رگریكاری لیڤه‌رپوول كردووه كه بۆ وه‌رگرتنی وته له‌سه‌ر كه‌یسێكی پێش 7 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده بن.
دادگای كرواتیا ئه‌م كه‌یسه‌ی له دژی سه‌رۆكی یانه‌ی دینامۆ زه‌گره‌بی كرواتیا (زدراڤكۆ مامیچ) و برایه‌كی كه راهێنه‌ری پێشووی هه‌مان یانه بوو به نێوی (زۆران مامیك) و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هه‌مان یانه (دامیر ڤربانۆڤیچ) كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م كه‌سانه به خۆدزینه‌وه له باجدان تاوانبار كراوان، به تایبه‌تی له گرێبه‌ستی لۆكا مۆدریچ كه له 2008 په‌یوه‌ندی به تۆتێنهام كرد، له‌گه‌ڵ رۆیشتنی لۆڤرین له 2010 بۆ یانه‌ی لیۆنی فره‌نسا.