ئه‌فسه‌رێكى پێشمه‌رگه‌ له‌ خورماتوو ره‌تيده‌كاته‌وه‌ قوله‌ى سه‌ربازى سه‌ر ماڵه‌كه‌ى بڕووخێنێت

دەڵێت: ناچمە ژێرباری ھیچ جۆرە فشارێکەوە.

K24 – هه‌ولێر:

کورد و حەشدی شەعبی دەیانەوێت لە رێگەی لادانی بەربەستە کۆنکرێتییەکانەوە متمانەی نێوانیان بگەڕێننەوە.

سەرەتای ھەنگاوەکەش یەکێتی نيشتیمانی کوردستان ده‌ستيپێكرد و قولە بەرزەکەی سەربارەگاکەیان رووخاند.

حەشدی شەعبیش خاڵێکی چاودێری خۆی رووخاندوو پارتیش ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوھەنگاوە, بەڵام گۆران گەوھەر کە ئەفسەرێکی پێشمەرگەیە رەتیدەکاتەوە قووڵە بەرزەکەی ماڵی خۆی بڕووخێنێت, چونکە وەک ئەو گوتى: گوومانی لەم ھەنگاوەی حەشدی شەعبی ھەیە و دەڵێت: ناچمە ژێرباری ھیچ جۆرە فشارێکەوە.