كۆستا له باره‌ی داهاتووی خۆی وه‌ڵامی كوردستان24 ده‌داته‌وه
دوای یارییه دۆستانه‌كه‌ی نێوان ئیسپانیا و كۆڵۆمبیا، دیێگۆ كۆستای هێرشبه‌ری ئیسپانی به كوردستان 24 و میدیاكانی جیهانی رایگه‌یاند به‌نیازه وه‌رزی داهاتوو ریزه‌كانی چێڵسی جێبهێڵیت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری چێڵسی په‌یامێكی له تهلهفۆنهكهیه بۆ ره‌وان كردووه و پێی راگه‌یاندووه له وه‌رزی داهاتوو پشت به تواناكانی نابه‌سترێت، هاوكات پیكێ و جیۆڤانی قسه‌یان له‌سه‌ر یارییكه كرد.
دیێگۆ كۆستا، له وه‌ڵامێكی په‌یامنێری كوردستان24 له ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه راهێنه‌ری چێڵسی له پێكهاته‌كه‌ی دووریخستۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: با راستگۆ بم، چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا په‌یامێكی ته‌له‌فۆنیم له‌لایه‌ن ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ره‌وه پێگه‌یشت، به‌منی راگه‌یاندووه كه له پلانی یانه‌كه نیم بۆ وه‌رزی داهاتوو، من تا ئه‌مرۆش یاریزانی چێڵسیم و گرێبه‌ستم هه‌یه، به‌ڵام راهێنه‌ر منی له تیپه‌كه ناوێت و به‌هه‌ر نرخێك بێت ده‌بێت برۆم.
كۆستا له به‌رسیڤێكی دیكه‌ی كوردستان24ـدا ده‌ڵێت: نازانم كه‌ی ده‌گه‌ڕێمه‌وه یاریكردن بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، چاوه‌رێ ده‌كه‌م بزانم دۆخه‌كه چۆن ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر بچمه ئاتڵێتیكۆ ئه‌وا پێویسته 4 یان 5 مانگ چاوه‌ڕێ بكه‌م پێش ئه‌وه‌ی یاری بكه‌م به‌هۆی ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ر یانه‌كه سه‌پێنراوه
جێرارد پیكێ وه‌ڵامی كوردستان24 و میدیاكانی دایه‌وه
جیرارد پیكێ به‌رگریكاری كه‌ته‌لۆنی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی ماتادۆره‌كان بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا ده‌ڵێت:
من و هاوڕێكانم لێره‌ین یارمه‌تی یه‌كتر ئه‌ده‌ین و وه‌كو برا كار ده‌كه‌ین و هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كتر زۆر باشه، له‌هه‌مووی گرنگتر پێویسته هاوكاری راهێنه‌ر بین و پلانه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ین و سه‌ركه‌وتن بكه‌ینه ئامانجمان.