به وێنه.. له كه‌ربه‌لا ته‌قينه‌وه‌يه‌كى خۆ كوژى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار كرد
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ خۆكوژێك له كه‌ربه‌لا خۆى ته‌قانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره به‌يانى ئه‌مڕۆ خۆكوژێك له كه‌ربه‌لا خۆى ته‌قانده‌وه و ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به‌و هۆيه‌وه بريندار بوون.
كه‌ناڵى سۆمه‌ريه بڵاويكرده‌وه، به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له رێى پشتێنێكى بۆمبڕێژكراوه‌وه، كه‌سێك له گه‌راجێكى راگرتنى ئۆتۆمبێل خۆى ته‌قانده‌وه و له ئاكامدا چوار هاووڵاتى بريندار بوون.
پۆليسى كه‌ربه‌لا رايگه‌ياند، هێزه ئه‌منييه‌كان بڵاوه‌يان كردووه و گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و رێوشوێنى ئه‌منى توند گيراونه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرتن له رووداوى هه‌ر كرده‌وه‌يه‌كى ديكه‌ى له‌و جۆره.


