ئه‌ردۆغان بڕيارى ناردنى هێزى بۆ قه‌ته‌ر واژوو كرد
به گوێره‌ى بڕياره‌كه سوپاى توركيا ده‌توانێت بچێته قه‌ته‌ر.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان بڕيارى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى سه‌باره‌ت ناردنى هێزى سه‌ربازى بۆ قه‌ته‌ر واژوو كرد.
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، سه‌رۆك كۆمار بڕيارى په‌رله‌مانى په‌سند كردووه.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه سوپاى توركيا ره‌وانه‌ى قه‌ته‌ر ده‌كرێت و له بنكه‌يه‌كى سه‌ربازيدا جێ‌گير ده‌كرێت.
توركيا و قه‌ته‌ر هاوكات رێككه‌وتنێكى ديكه‌يان له باره‌ى راهێنانى هێزى ئه‌منييه‌وه هه‌يه.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، په‌رله‌مانى توركيا پڕۆژه بڕياره‌كه‌ى تاوتوێكرد و دواتر په‌سندى كرد.
ئه‌ردۆغان پێشتريش له باره‌ى قه‌يرانى وڵاتانى كه‌نداو له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر رايگه‌ياندبوو، ناكرێت به‌و جۆره سزاى قه‌ته‌ر بدرێت.
ژماره‌يه‌ك وڵاتى كه‌نداو دژى قه‌ته‌ر كه‌وتوونه‌ته جوڵه و توركيا ته‌نيا وڵاتى ناوچه‌كه‌يه به‌رده‌وامه له پشتيوانيكردنى قه‌ته‌ر.