ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى بريتانيا هه‌ڕه‌شه له ژيانى سياسى تيريزا ماى ده‌كات
زۆرينه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا له ده‌ستدا.
K24 – هه‌ولێر:
پارته‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى بريتانيا هه‌رچه‌نده براوه‌ى هه‌ڵبژاردنه، به‌ڵام زۆرينه‌ى له ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا له ده‌ستدا.
ئه‌نجامى به‌رايى هه‌ڵبژاردنى تهشريعى له بريتانيا ئاماژه بۆ سه‌ركه‌وتنى پارتى پارێزگاران ده‌كات.
پارتى پارێزگاران له لايه‌ن تيريزا ماى سه‌رۆك وه‌زيرانه‌وه سه‌رۆكايه‌تى ده‌كرێت.
بى بى سى، پێشبينى كردووه، ئه‌مڕۆ ژماره‌ى كورسييه‌كانى پارتى پارێزگاران بگاته 316 كورسى.
ئه‌و ژماره‌يه‌ش كه‌متره له نيوه‌ى كۆى ژماره‌ى كورسييه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى گشتيى.
ئه‌نجوومه‌نى گشتيى بريتانيا له 650 كورسى پێكدێت.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجامى به‌رايى پارتى كرێكاران 265 كورسى بووه له ئه‌نجوومه‌نه‌كه.
كه‌ناڵى سكاى نيوزى بريتانى مه‌زنده‌ى ئه‌وه‌ى كردووه، پارێزگاران له نێوان 315 تا 321 كورسى به‌ده‌ستبهێنن.
به‌و جۆره ئه‌و پارته ناتوانێت به ته‌نيا حكومه‌ت پێكبهێنێت.
له به‌رامبه‌ردا كرێكاران توانى پێگه‌ى خۆى به‌هێز بكات و پێشتر 229 كورسى هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا گه‌ياندييه 237 كورسى.
جێريمى كوربين، سه‌رۆكى پارتى كرێكاران رايگه‌ياند، ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه تيريزا ماى ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
گوتيشى: ماى، ده‌نگ و متمانه‌ى هاووڵاتيانى له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئيدى كاتى ئه‌وه هاتووه تيريزا ماى بڕوات و چيديكه سه‌رۆك وه‌زيران نه‌بێت.
داواشيكرد، وڵاته‌كه‌ى له دواى لاچوونى تيريزا ماى سه‌قامگيرى به خۆوه ببينێت.
له ئێستاوه له ناو پارتى پارێزگاران قسه له‌سه‌ر شوێنگرتنه‌وه‌ى تيريزا ماى هاتووه‌ته ئاراوه.
نيكولا ستورجن، سه‌رۆكى پارتى نيشتمانى سكۆتله‌ندا رايگه‌ياند، ئه‌نجامه‌كان بۆ تيريزا ماى كاره‌ساتبارن.
گوتيشى: ئه‌و بانگه‌شه‌ى بۆ هه‌ڵبژاردن به لووتبهرزييهوه ده‌كرد و پێى وابوو به‌رهه‌ڵستكاران ده‌توێنێته‌وه.
گوتيشى: ئێستاش خۆى دۆڕاندوويهتى و ره‌وشه‌كه زۆر سه‌خته بۆى.
سه‌رچاوه: RT
و:ئ.ه