په‌رله‌مانتارێكى ئاكه‌په: راپرسى بڕيارى گه‌لى كوردستانه و پێويسته رێزى لێ بگيرێت
لێدوانى په‌رله‌مانتارێكى ئاكه‌په بۆ كوردستان 24 ميدياى توركيا ده‌وروژێنێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى په‌رله‌مانى توركيا له فراكسيۆنى پارتى داد و گه‌شه‌پێدان له سه‌ر شارى ديار به‌كرى باكوورى كوردستان غالب ئه‌نسارئۆغلۆ، رايگه‌ياند، بڕيارى راپرسى گه‌لى بۆ سه‌ربه‌خۆيى بڕيارى گه‌لى كوردستانه و پێويسته رێزى لێ بگيرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئاكه‌په له لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، به گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق، سه‌ربه‌خۆيى مافێكى ئاسايى و ياسايى گه‌لى كوردستانه.
گوتيشى: له‌و بڕوايه‌دام سه‌ربه‌خۆيى كوردستان هيچ زيانێك به توركيا ناگه‌يه‌نێت، چونكه په‌يوه‌ندييه‌كى دۆستانه له نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێردا هه‌يه و ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر توركيا درووست نه‌بێت توركيا هيچ هه‌ڵوێست و كاردانه‌وه‌يه‌كى نه‌رێنى نابێت و په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى نێوان هه‌ردوولا به‌ره‌و باشتر ده‌چێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ئاكه‌په روونيشيكرده‌وه، له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا په‌يوه‌ندى هه‌ره به‌هێزى دۆستانه‌ى توركيا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندايه و هيچ كاتێك توركيا وه‌ك هه‌ڕه‌شه له هه‌رێمى كوردستانى نه‌ڕوانيوه و به پێچه‌وانه‌وه توركيا خوازيار بووه به‌رده‌وام په‌يوه‌ندى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌بێت.
ئه‌و لێدوانه‌ى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى توركيا بۆ كوردستان 24 له ناوه‌نده ميدياييه‌كانى توركيا به بايه‌خه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و به ئاماژه‌دان به ناوى كوردستان 24، ده‌يان سايت و سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵى و كه‌ناڵى ميديايى لێدوانه‌كه‌يان بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌وانه سى ئێن ئێن تورك، هه‌به‌رله‌ر، aydinlik.