تا ئێستا هه‌ڵوێستی فه‌رمی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له باره‌ی ريفراندۆم رانه‌گه‌یه‌نراوه
K24 -هه‌ولێر:
سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی واده‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ر یه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان تا ئێستا هەڵوێستیان لە بارەی بایکۆتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی یان بەشداری کردنیان رانەگەیاندوە و چاوەرێی دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە دەکەن كه بڕیاره تا نزیک کاتی ریفراندۆم لە نێولایەنە سیاسیەکان ئه‌نجام بدرێت .هاوكات هه‌ردوو لایه‌ن، واته گۆڕان و كۆمه‌ڵ سوورن لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەری کێشە سیاسیەکان.