ئێران و سووریا هێڵه سووره‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌به‌زێنن
ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه زه‌مینییه‌كه‌ی گوێ به هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان نادات
K24 - هه‌ولێر:
له كاتیكدا رووسیا وای داده‌نێت جه‌نگ به كرده‌یی له سووریا راوه‌ستاوه، به‌ڵام له راستیدا له‌سه‌ر زه‌وی جه‌نگ به‌رده‌وامه، سوپای سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆ جاری یه‌كه‌م له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا توانیوویانه بگه‌نه سنووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و ئه‌وه‌ش به به‌زاندنی هێڵه سووره‌كان داده‌نرێت كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كێشاویانه.
چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د ئێستا گه‌یشتوونه‌ته خاڵێكی نزیكی سنوور كه ده‌كه‌وێته دووریی 70 كیلۆمه‌تر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی "ده‌روازه‌ی ته‌نه‌فی سنووریی" ئه‌و پێشڕهوییهش پاش ئه‌وه هات كه سوپای سووریا توانی خۆی بگه‌یه‌نێته ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی ته‌نه‌ف كه باره‌گای چه‌كداره ئۆپۆزیسیۆنه‌كان و هاوپه‌یمانانی تێدایه.
به‌و هۆیه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا پێش ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق له ته‌نه‌ف نزیكببنه‌وه، 3 جار وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه بۆردوومانی كردوون. پێش چه‌ند رۆژێكیش هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند" گرووپێكی 60 كه‌سی كه سه‌ربازی سوپای سووریی بوون بۆردوومان كردبوو، ئه‌و كاره‌ش له لایه‌ن مۆسكۆوه سه‌ركۆنه‌كرا.
لای خۆیه‌وه واشنتن به‌رگری له‌و كاره‌ی هاوپه‌یمانان كردوو و رایگه‌یاند" ئه‌و كاروانه سه‌ربازییه‌ی سه‌ر به رژێمی ئه‌سه‌د، كاتێك گوللـه‌ی ئاگاداركردنه‌وه به‌سه‌ریاندا ته‌قێنراوه هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داوه‌ته‌وه".
به‌ڵام پیده‌چێت، هێزه‌كانی سووریا كه ئێران له پشتیانه‌وه‌یه، هه‌موو هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكایان پشتگوێ خستبێ و هه‌وڵی سه‌ركێشی و درووستكردنی گرژی بده‌ن له سه‌ر سنووره‌كانی نێوان عێراق و سووریا.
ئه‌وه‌ش كارێكه مایه‌ی سه‌رسامی نییه، چونكه ئێران هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێكردنی نه‌خشه و پلانه‌كانی چڕكردووه‌ته‌وه تا بتوانێت به رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی رێڕه‌وێكی زه‌مینیی، له رێگه‌ی عێراقه‌وه تاران به دیمه‌شقه‌وه ببه‌ستێته‌وه. چونكه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه به‌و رێگایه‌دا چه‌ك بۆ میلیشاكانی سه‌ر به‌خۆی بنێرێت و ناوچه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وییان فراون بكه‌ن.