شێوازێكی نوێی "قۆپییه"كردن ئاشكرا بوو
به‌هۆی ئامێرێكی لاسلكییهوهیه كه به بنی پێڵاوه‌وه لكێنراوه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له فهیسبووكهوه وێنه‌ی نوێترین شێوازی ساخته‌كارییان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان بڵاوكرده‌وه.
له وێنه‌كاندا، ئامێرێكی لاسلكی ده‌رده‌كه‌وێت كه به بنی، پێڵاوێكی وه‌رزشییه‌وه ده‌لكێنرێت. كاتێك قوتابییه‌كان له پێی ده‌كه‌ن و ده‌چنه ناو هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه، به‌هۆی به‌ستنه‌وه‌ی به سه‌ماعه‌یه‌كی بچووكه‌وه له ناو گوێیدا، ده‌توانن وه‌ڵامی پرسیاره‌كان له ده‌ره‌وه وه‌ربگرن".

په‌نابردنی به‌شێكی قوتابیان بۆ هۆكار و شێوازه‌كانی "قۆپییه‌كردن" ساڵ له دوای ساڵ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ده‌یانه‌وێت به‌و رێگه‌یه وه‌ڵامی زۆرترین پرسیار بده‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌و رێگه و شێوازانه به گوێره‌ی یاسا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌روه‌رده رێگه‌ناده‌ن قوتابیان به ئاشكرا به‌كاریبهێنن و له كاتی ئاشكرابوونیشیان رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بنه‌وه‌و زۆر جار قوتابییه‌كه خوێندنی ساڵێكی به فیڕۆ ده‌ڕوات.

ئه‌و وێنانه‌ش له تۆڕی كۆمه‌ڵه‌یه‌تی فه‌یسبووك له لایه‌ن چالاكوانه عێراقییه‌كانی ناو تۆڕه‌كه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.