ئهستێرهیهكی ریال مهدرید داوای رۆیشتنی له یانهكهی كردووه
به گرێبهستێكی گرانبهها له پرێمهرلیگ نزیك بۆتهوه
بەڕێوەبەری کارەکانی ئالڤارۆ مۆراتا ویستی مۆراتای بۆ زیاتر یاریکردن یان رۆیشتنی بە کارگیڕانی ریال مەدرید راگەیاندووە و بەرپرسانی یانە مەدریدییەکەش ئامادە نین بە کەمتر لە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ گڵۆپی سەوز بۆ هێرشبەرەکە هەڵبکەن.
ئهمڕۆ شهممه، 10 حوزهیرانی 2017، رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، دوێنی هەینی (خونما لۆپێز)ـی بەڕێوەبەری کارەکانی مۆراتا لەگەڵ کارگێڕانی ریال مەدرید کۆبووەتەوە و بڕیاری رۆیشتنی مۆراتای لە یانەکە پێ راگایەندوون و مانچێستەر یونایتدیش نزیکترین یانەیە بۆ ئەوەی مۆراتا بباتە ریزەکانی.
رۆژنامە مەدریدییەکە ئاماژە بەوە کردووە، زینەدین زیدان هەفتەی رابردوو لەگەڵ مۆراتا کۆبووەتەوە و هەوڵیداوە بر مانەوە رازی بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە کارگێڕانی ریال رۆیشتنی مۆراتاین بۆ یەکلابووەتەوە و دەیانەوێت لە بەرامبەر بەڕێکردنی ٩٠ ملیۆن یۆرۆیان دەستبکەوێت، لە کاتێکدا مانچێستەر یونایتد نرخی مۆرینهۆی بە ٥٠ ملیۆن یۆرۆ خەملاندووە.
مارکا بڵاویشیکردووتەوە، خۆزێ مۆرینهۆ پەیوەندی بە مۆراتا کردووە و دوای نوێنەکردنەوەی گرێبەستی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەرە ئیسپانییەکەی رازیکردووە بچێتە مانچێستەر.