یاریزانێكی بارسێلۆنا ده‌چێته‌ خولی توركیا

سه‌رچاوه‌یه‌كانی نزیك له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرایان كردووه‌ كه‌جێرێمی ماتیۆ لە گواستنەوەی بۆ ریزەکانی فێنارباهچێی تورکی نزیکە و چاوەڕێ دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەفەرمی ئەم گرێبەستە رابگەیەنرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 10 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بەرپرسانی فێنارباهچێ بەفەرمی لەسەر گواستنەوەی ماتیۆ لەگەڵ بارسێلۆنا رێککەوتوون و چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوو بەفەرمی گواستنەوەی ئەم بەرگریکارە فڕەنسییە بۆ ریزەکانی یانە تورکییەکە رابگەیەنرێت.

به‌ گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا، ماتیۆ له‌ لایه‌ن چه‌ندان یانه‌ی دیكه‌ داوا كراوه‌، دیاترینیان، یانه‌كانی مارسێلیا، میدلزبرۆ و ئۆلمپیاكۆسه‌، به‌ڵام فێنه‌رباهچێ تزیكترینیانه‌.

دوای دەستبەکاربوونی ئێرنیستۆ ڤالڤێردی، ماتیۆ لە پلانەکانی وەرزی داهاتووی بارسێلۆنا نییە و دەبێتە یەکێک لەو یاریزانانەی لەم هاوینە کامپ نوو بەجێدەهێڵن.