چه‌ندان ئه‌ستێره‌ و راهێنه‌ر ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ساز ده‌كه‌ن

لەم هاوینە بەشێک لە ئەستێرە و راهێنەرەکان کاتی پشووەکانیان دەقۆزنەوە و ئاهەنگی هاوسەرگیری ساز دەکەن.

رۆژی هەینی ڤیکتۆر ڤالدێسی گۆڵپارێزی میدلزبرۆی ئینگلیزی لە بارسێلۆنا ئاهەنگی هاوسەرگیری سازکرد.

ڤالدێس بە ئامادەبوونی ئەستێرەکانی ئێستا و پێشووی بارسێلۆنا هاوسەرگیری لەگەڵ یۆلاندا کاردۆنا کرد، کە ساڵانێکی زۆرە پەیوەندیی سۆزدارییان لەگەڵ یەکتری هەیە.

بریندان رۆدگێرز راهێنه‌ری ئێرله‌ندی یانه‌ی سێلتیك له‌گه‌ڵ  له‌گه‌ڵ چارلۆتی سیێریل
بریندان رۆدگێرز راهێنه‌ری ئێرله‌ندی یانه‌ی سێلتیك له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ چارلۆتی سیێریل

برێندان رۆجێرسی راهێنەری یانه‌ی سێلتیکی سکۆتلاندی لە تەمەنی ٤٤ ساڵی هاوسەرگیری کرد و ئەم راهێنەرە ئێرلەندییەش رۆژی هەینی بە ئامادەبوونی دۆستان و خزمانی هاوسەرگیری لەگەڵ چارلۆتی سیێرلی کرد، کە ماوەیەک پێش ئێستا رۆمانسیانە داوای هاوسەرگیری لە دڵدارەکەی کردبوو.

لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئانتۆنێلا كه‌ له‌ منداڵییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ئانتۆنێلا كه‌ له‌ منداڵییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌ نێوانیاندا هه‌یه‌

لیۆنێل مێسی ـیش ده‌یه‌وێت ئەم هاوینە بقۆزێته‌وه‌ و لە ئێستاوە ئامادەکاریی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری دەکات.

مێسی کۆتایی ئەم مانگە ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ ئانتۆنێلا رۆکۆزۆ ساز دەکات، کە لەوەتەی منداڵییەوە پەیوەندیی سۆزدارییان هەیە و خاوەنی دوو منداڵن بەناوەکانی تیاگۆ و ماتیۆ.

مێسی بەهۆی سەرقاڵی بە ئامادەکاریی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری، بەشداریی یاریی داهاتووی هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر سەنگافورە ناکات.

نیكۆلاس ئۆتامێندی هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی
نیكۆلاس ئۆتامێندی هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی

نیكۆلاس ئۆتامێندی به‌رگریكاری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی، لەلایەن خۆرخێ سامپاولی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ مۆڵەتی پێدراوە، تاوەکو ئامادەکاریی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی بکات و ئەویش لەم مانگە دەچێتە ناو قەفەزی زێڕین.