زانايانى رووس به دواى چاره‌سه‌رێكى نوێى شێرپه‌نجه‌دا ده‌گه‌ڕێن
زانايانى زانكۆى خۆرهه‌ڵاتى دوورى رووسيا به دواى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى زانكۆى خۆرهه‌ڵاتى دوورى رووسيا به دواى چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
سه‌ركه‌وتنى ئه‌و زانايانه سه‌رنجى زانا ئهڵمانهكانيشى راكێشاوه و ئه‌وانيش هاتوونه‌ته پاڵ رووسه‌كان.
سێرگى ديشلوڤوى، گه‌وره توێژه‌رى تاقيگه‌ى كيميايى زانكۆكه رايگه‌ياند، ده‌رمانێك دۆزراوه‌ته‌وه، كه وا ده‌كات خانه‌كانى شێرپه‌نجه زووتر بكه‌ونه ژێر كاريگه‌رى تيشكى كيمياييه‌وه.
گوتيشى: ئه‌و ده‌رمانه گياييه و له گياى ناو ده‌ريا ئاماده ده‌كرێت.
توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه، ئه‌و گيايه كه چاره‌سه‌رى هه‌وكردن ده‌كات، ته‌نيا له ناوچه‌ى خۆرهه‌ڵاتى دوورى رووسيا ده‌ڕوێت.
ئه‌و شاره‌زا رووسه گوتيشى: به هۆى زۆرى تيشكبهكارهێنانهوه جه‌سته ناتوانێت سوود له ده‌رمانه‌كان وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌رمانه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه وا ده‌كات جه‌سته زۆرتر سوود له چاره‌سه‌رى كيميايى وه‌ربگرێت.
ئاماده‌كارييه‌كان بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رمانه له تاقيگه‌كانى زانكۆى خۆرهه‌ڵاتى دوور كراوون، به‌ڵام تاقيكردنه‌وه‌ى له نه‌خۆشخانه‌ى هامبۆرگى ئه‌ڵمانيا ئه‌نجامدراوه.