رێگه‌يه‌ك بۆ به‌رگرتن له پيربوونى پێست دۆزرايه‌وه
شاره‌زايانى ئه‌مريكا گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ره‌نگى ميثيلينى شين به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى كاريگه‌رى ده‌كاته سه‌ر پێستى مرۆڤ.
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايانى ئه‌مريكا گه‌يشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ره‌نگى ميثيلينى شين به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى كاريگه‌رى ده‌كاته سه‌ر پێستى مرۆڤ.
له توێژينه‌وه‌يه‌كدا كه گۆڤارى (Scientific Reports) بڵاويكردووه‌ته‌وه و سێ نموونه‌ى پێس له سێ توێژ وه‌رگيراوه و ده‌ركه‌وتووه، به‌كارهێنانى مادده‌ى ميثيلينى شين كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر پێست و نوێكردنه‌وه‌ى خانه‌كانى درووست ده‌كات.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و سێ توێژه پێكهاتوون له يه‌كه‌م: توێژى مامناوه‌ند له ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ى گه‌يشتوونه‌ته ته‌مه‌نى 80 ساڵى و ئه‌و گه‌نجانه‌ى به ده‌ست نيشانه‌كانى پيرييهوه ده‌ناڵێنن.
دواى به‌كارهێنانى ميثيلينى شين ده‌ركه‌وتووه، ته‌مه‌نى خانه‌كان نوێ ده‌بێته‌وه و ئه‌و خانه ليمفاويانهى به‌رپرسن له پێكهاته‌ى خوێنبه‌ر و چاره‌سه‌رى پێست و درووستبوونى كولاجين و ئيلاستين، ته‌مه‌نيان درێژ تر ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه، كه كاريگه‌رييه‌كانى ئه‌و مادده‌يه زوو له‌به‌ر چاوان ون نابن و بۆ ماوه‌يه‌ك ده‌مێننه‌وه.
زانايان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانى ئه‌و مادده‌يه كاريگه‌رى گونجاو و ئه‌رێنى له‌سه‌ر به گه‌نجى مانه‌وه‌ى پێش ده‌بێت.