منداڵى هه‌ژاره‌كان زووتر پێده‌گه‌ن
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستيى ده‌ريخستووه، منداڵى خێزانه هه‌ژاره‌كان زووتر پێده‌گه‌ن، به تايبه‌تى پێگه‌يشتنى كچان له ناوياندا چوار هێنده‌ى هاوتهمهنهكانيانه له خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستيى ده‌ريخستووه، منداڵى خێزانه هه‌ژاره‌كان زووتر پێده‌گه‌ن، به تايبه‌تى پێگه‌يشتنى كچان له ناوياندا چوار هێنده‌ى هاوتهمهنهكانيانه له خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كات.
شاره‌زايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون، هه‌ژارى كاريگه‌رى ده‌كاته سه‌ر منداڵان بۆ ئه‌وه‌ى پێش واده‌ى خۆيان بكه‌ون و له رووى رهگهزييهوه زوو پێ بگه‌ن و ئه‌مه‌ش به هۆى ده‌ردانى ئه‌و رژێنانهى ده‌بنه هۆى گه‌شه‌كردنى سينگ و ئاماده‌بوونى منداڵدان و له لاى ره‌گه‌زى نێريش گه‌شه‌ى پرۆستات.
هه‌روه‌ها دهريشكهوتووه، ئه‌و منداڵانه‌ى كێشيان زۆره وزه‌يه‌كى زۆرتريان تێدا گل دراوه‌ته‌وه.
توێژينه‌وه‌كه له په‌يمانگه‌ى مردۆخى تايبه‌ت به توێژينه‌وه‌كانى منداڵان له ئوستراليا له‌سه‌ر 3700 منداڵى ته‌مه‌ن 8 تا 11 ساڵ ئه‌نجامدراوه و ده‌ركه‌وتووه زۆرينه‌ى ره‌هاى ئه‌وانه‌ى نيشانه‌كانى پێگه‌يشتن و بالغبوونيان تێدا ده‌ركه‌وتووه، له بنه‌ماڵه و خێزانى هه‌ژارن.