توێژينه‌وه‌يه‌ك: چاخواردنه‌وه بۆ ژنان سوودى زياتره
له زانكۆى ئۆپسالاى سوويد، توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى له باره‌ى سوودى چاخواردنه‌وه ئه‌نجامدراوه.
K24 – هه‌ولێر:
زانايانى سويد، ده‌ڵێن، چاى خواردنه‌وه سوودى زۆرى بۆ هه‌مووان هه‌يه، به تايبه‌تيش بۆ ژنان.
له زانكۆى ئۆپسالاى سوويد، توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى له باره‌ى سوودى چاخواردنه‌وه ئه‌نجامدراوه.
توێژينه‌وه‌كه له‌سه‌ر 3 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامدراوه، كه رۆژانه به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو چايان خواردووه‌ته‌وه.
توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستووه، چاخواردنه‌وه كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر دابه‌زينى رێژه‌ى تووشبوون به شێرپه‌نجه و چالاككردنى پرۆسه‌ى خواردن به تايبه‌تى لاى ژنان و تێبينى ئه‌وه‌شكراوه، قاوه ئه‌و سوودانه‌ى نييه به به‌راورد له‌گه‌ڵ چايدا.
زانايان به‌و ئه‌نجامه گه‌يشتوون له چاخواردنه‌ودا هه‌ندێك مادده هه‌ن كه تايبه‌تن به دژه ئۆكسان. ئه‌و ماددانه به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو كاريگه‌رى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ژنان و گۆڕانكارييه رژێنييه‌كان و رێگه‌ى كاريگه‌رى له‌سه‌ر رژێنى ئسترۆجينى ژنانه درووس ده‌كات، كه سه‌ره‌نجام كاريگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ژنان ده‌بێت.