كارمه‌ندانی ئه‌پڵ زانیاریی به‌كارهێنه‌ران دزهپێدهكهن و ده‌فرۆشنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین چه‌ند كارمه‌ندێكی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كانی "ئه‌پڵ"یان له‌و وڵاته ده‌ستگیركردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زانیاری نهێنی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و ئامێرانه‌یان دزه‌پێكردووه و فرۆشتوویانه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیركراون ژماره‌یان ده‌گاته 22 كه‌س و تۆمه‌تی بردن و دزه‌پێكردنی زانیاری نهێنی و كه‌سیی بهكارهێنهرانییان دراوه‌ته پاڵ، كه به گوێره‌ی یاساكانی ئه‌و وڵاته، به تاوانی ئه‌لیكترۆنی داده‌نرێت.
تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ورده‌كاری ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه‌یان پێكراوه ئاشكرا نه‌كردووه و ئه‌وه دیاری نه‌كراوه كه ئایا ئه‌و زانیارییانه هی به‌كارهێنه‌ره چینییه‌كانه یاخود وڵاتی دیكه.
ئه‌و كارمه‌ندانه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌یه‌ك توانیویانه زانیاری ناو ئه‌و كۆمپیوته‌ره سه‌ره‌كییه‌ی كۆمپانیاكه بهێنن كه ته‌واوی زانیاری به‌كارهێنه‌رانی تێدایه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و زانیارییانه به شێوه‌ی تاك فرۆشراون و هه‌ر زانیارییه‌ك به بڕی 1.5 تاكو 26.50 دۆلار فرۆشراوه، كۆی گشتی زانیارییه فرۆشراوهكانیش، ده‌گاته زیاتر له 50 ملیۆن یوانی چینی، كه ده‌كاته بڕی 7.36 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئاژانسی هه‌واڵی هۆنگ كۆنگ بڵاویكردووه‌ته‌وه، فرۆشتنی زانیاری تایبه‌ت له چین شتێكی باوه، ره‌نگه بۆ كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی چین شتێكی نامۆ بێت، به ئیداره‌ی كۆمپانیای "ئه‌پڵ"یشه‌وه، به‌ڵام بۆ هاووڵاتییان و حكوومه‌تی چین، ئه‌م كاره شتێكی نوێ نییه.