تره‌مپ: ئاماده‌م له كۆنگرێس وه‌ڵامى پرسياره‌كان بده‌مه‌وه
نه‌ياره‌كانى له پارتى ديموكراته‌كان به‌رده‌وام تره‌مپ به هه‌بوونى په‌يوه‌ندى نهێنى له‌گه‌ڵ رووسيا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياند، ئاماده‌يه بچێته به‌رده‌م كۆنگرێس بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى پرسيارى كۆنگرێسمانه‌كان سه‌باره‌ت به پرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئيداره‌كه‌ى و رووسيا بداته‌وه.
تره‌مپ روونيشيكرده‌وه، ئاماده‌يى ئه‌وه‌ى تێدايه سه‌باره‌ت به له‌كارلابردنى سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌مريكا به روونى وه‌ڵامى پرسياره‌كان بداته‌وه.
له سه‌روبه‌ندى وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له لايه‌ن تره‌مپه‌وه، نه‌ياره‌كانى له پارتى ديموكراته‌كان به‌رده‌وام تره‌مپ به هه‌بوونى په‌يوه‌ندى نهێنى له‌گه‌ڵ رووسيا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
پێشتريش ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوكرابوويه‌وه، كه رووسيا كاريگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وتى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مريكا درووستكردووه.