مه‌سيحييه‌كانى نه‌ينه‌وا داواى دياركردنى چاره‌نووسيان ده‌كه‌ن
نايانه‌وێت له دواى كۆتايهاتنى داعش چاره‌نووسيان به ناديارى بمێنێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سيحييه‌كانى ده‌شتى نه‌ينه‌وا داوا ده‌كه‌ن، ئه‌وانيش چاره‌نووسى خۆيان ديار بكه‌ن و نايانه‌وێت له دواى كۆتايهاتنى داعش چاره‌نووسيان به ناديارى بمێنێته‌وه.
ئه‌م داوايه‌ى مه‌سيحييه‌كان دواى ئه‌وه دێت، كه لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ى چوارشه‌ممه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى بڕيارى ئه‌نجامدانى راپرسييان بۆ دياريكردنى چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركرد.